هاوین وەرزی پێگەیشتنی #هەنجیر#ە و #ئاکرێ# یەکێکە لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە خاوەنی زەوییەکی بەپیتە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو میوەیە، بەڵام ئەمساڵ گەرما وایکردووە بەرهەمەکەی لە ساڵانی ڕابردوو کەمتر بێت.
لە ئاکرێ پێنج جۆر هەنجیر هەیە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی شەپۆلی گەرماوە بەرهەمی هەنجیر لە ئاکرێ کەمیکردووە، هەنجیری هاوردەکراوی بیانیش هەڕەشەیەکی دیکەیە لەسەر بەرهەمی هەنجیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
لە ئاکرێ نزیکەی 23 هەزار درەختی هەنجیر هەن و لەسەر ڕووبەری 386 دۆنم چێندراون. ساڵی ڕابردوو لە ئاکرێ 630 تۆن بەرهەمی هەنجیر بووە بەڵام ئەمساڵ دەگاتە 550 تۆن. [1]
26-08-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,402 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!