بەشی ئێران / #ئیلام#- له ڕێوڕەسمێکی تایبەت به حەوتەی دەوڵەت له شاری ئابدانانی پارێزگای ئیلام، 200 دەزگای وانێت به شێوەی هاوکات درا به یارمەتیخوازانی ناوچه بێبەشەکانی پارێزگای ئیلام.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، لەم ڕێوڕەسمەدا زیا ڕەزایی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمیتەی ئیمدادی پارێزگای ئیلام وێڕای ئاراسته کردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کاری یارمەتیخوازانی ئەوم پارێزگایه، وتیشی: ئەوساڵ گوژمەی ڕەخساندنی هەلی کاری کومیتەی ئیمداد 2 و نیو هێنده بووه که وەها هەڵکشانێک له ساڵانی ڕابردوودا وێنەی نەبووه.
بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئیمدادی پارێزگای ئیلام وێڕای ئاماژه به پێدانی 200 دەزگای ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر به یارمەتیخوازانی ئەم پارێزگایه وتی: له پێناو کڕینی ئەم چەند دانه کەرەسەی ڕاگواستنه پتر له 7 ملیاڕد تمەن گوژمه تەرخان کراوه.
ڕەزایی وتیشی: لەم ڕێژەی گوژمەیه، 6 ملیاڕد تمەنی قەرز بووه که له لایەن سندوقی کارخولقێنی ئومید تەرخان و دابین کراوه و بڕی 500 ملیۆن تمەن له لایەن کارخانەی سازێنەری ئەم ئۆتۆمبێلانه داشکانی بۆ کراوه و بڕی 500 ملیۆن تمەنیش پشکی یارمەتیخوازانی خاوەن ئەم ئۆتۆمبێلانه بووه.
ڕەزایی جەختی کردەوه: بەشێکی زۆر له خێزانه یارمەتیخوازەکانی ئەم ڕێکخراوه دانیشتووانی گوندەکان و ناوچه بێبەشەکانی پارێزگایه و پێدانی ئەم 200 دانه دەزگا ئۆتۆمبێله به ئامانجی له سەر کار دامەزراندن له گوند و ناوچه دوورەکان ئەنجام دراوه.
بەڕێوەبەری گشتی کومیتەی ئیمدادی پارێزگای ئیلام له درێژەدا ڕوونی کردەوه: 24 دەزگا لەم 200 دەزگا ئۆتۆمبێله، هی یارمەتیخوازانی شاری ئاودانان بووه که دانیشتووی ناوچەی گوند و بێبەشەکانی ئەم شارەن.[1]
27-08-2017