بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای ئاوی وارگەیی کوردستان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ئاماژەی بە ئازاد کردنی 187 دۆنم لە زەوینەکانی هاوێر و بەستێنی چۆم و ڕووبارەکانی پارێزگای کوردستان داوە.
بەشی پێوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای ئاوی ناوچەیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا کە وێنەیێکی بۆ هەواڵدەریی کوردپرێس نێردراوە، وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە هێناویە: بە هەوڵ و بەدواداچوونەکانی کۆمپانیای ئاوی ناوچەیی لە ئاستی پارێزگا و هەروەها بە دواداچوونەکانی فەرمانگەکانی سەرچاوەی ئاوی شارستانەکان و گرووپەلانی گەڕان و پشکنین لە ماوەی ئەم سێ ساڵەی دوایدا لە یەک ملیۆن هەشسەد و حەفتا و دوو هەزار مەتری چوار گۆشە لە زەوینەکانی بەستێن و هەرێمی چۆم و ڕووبارەکانی کوردستان کۆتایی بە داگیر کردنیان هاتووە و ئازاد کراون.
لەو ڕاگەیێدراوەدا هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە: لە ماوە ساڵەکانی 1393 تاکوو 1395 ڕێژەی 472 دۆسیە سەبارەت بە داگیر کرانی بەستێن و هەرێمی ڕووبارەکان کە دادگە و مەحکەمەکانی کوردستان کراوەتەوە کە هەمبەر بە 285 لەو دۆسیانە دەنگی کۆتایی دراوە و 153 لەو حوکانەش یەکلا بۆتەوە و لە دادگەکان جێبەجێ کراوە.
پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای ئاوی وارگەیی کوردستان زیادیشی دەکات: دەرەنجامی هەوڵ و هەنگاوەکان ئاماژە پێکراوەکان ئازاد کردنی بەستێن و هەرێمی چۆم و ڕووبارەکان، ڕێگری لە خەساری گیانی و ماڵی لە کاتی هەتانی سێڵاو و پارێزگاری کردن لە سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگایە.[1]
27-08-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,587 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!