بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری قەزاکانی #سۆران#، #چۆمان#، #مێرگەسوور# و #ڕەواندز# و ناحییەکانیان
پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ ئەو بەشدارییە فراوان و پڕ جۆش و خرۆشەتان لە کۆبوونەوەی جەماوەریی ڕۆژی سێشەممە 19ی9ی2017.
ئێوە بەو حەماسەت و ئامادییە فراوانەتان، ڕیفراندۆمی خۆتان ئەنجام دا و بە هەموو جیهانتان ڕاگەیاند کە سەربەخۆییتان دەوێت. ئێوە سەلماندتان کە دەڤەرەکەتان، وەک جاران مەکۆی شۆڕش و سەنگەری پێشەوەی ڕەتکردنەوەی زوڵم و داگیرکاری و ژێردەستییە، بۆیە
دەبێ ئەو هەستی ئازادیخوازییەتان بگاتە جیهانی ئازاد، لە ڕۆژی 25ی9 دا دەنگتان دەبیتە زەنگی هوشیاری و لە دەرگای ویژدانی جیهان دەدات.
لێرەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئیداری و ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.
هەر شاد و سەرفراز بن
#مەسعود بارزانی#
21-09-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,097 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!