دواڕۆژ، عەلی عومەر
ئۆفیسی #سلێمانی# #کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی# ڕایدەگەیەنێت، 80 لەسەدی دەنگەکانی شارەکە بەڵێ بوون و 19 لەسەدی دەنگەکانیش نەخێر بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئەیلولی 2017 ڕێبین ئەبوبەکر، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداری #ڕيفراندۆم# لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی گەیشتۆتە دەوروبەری 50 لە سەد.
وتیشی، 80 لەسەدی دەنگەکانی سلێمانی بەڵێ بوون و 19 لەسەدی دەنگەکانیش نەخێر بوون.
ئەوەشی وت لیستی دەنگدەران لە سلێمانی کە لە هەولێرەوە بۆمان هاتووە کەموکورتی تیابوو، داوامان کرد خەڵک بێن دڵنیابنەوە لە بوونی ناوەکانیان لە لیستی دەنگدەران، بەڵام بەدەنگەوە هاتنی داواکەمان کەمبوو بۆیە لە ڕۆژی دەنگداندا هەندێک لە خەڵک هاتن و لە نەبوونی ناوەکانیان لە لیستەکەدا گلەییان دەکرد.
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کومسیۆن ئاماژەی بەوەشدا 663 هەزار دەنگدەر لە سلێمانی دەنگیان داوە، بەڵام 630 هەزار دەنگیان وەرگیراون و پوچەڵ نەبوون.[1]
28-09-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,949 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!