شەوی ڕابردوو هێزەکانی #حەشدی شەعبی# و هەندێک لە هێزەکانی سوپای عێراقی دەستیان بە جمووجۆڵ و خۆئامادەکردن بۆ پەلاماردانی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە بە تایبەت لە دەوروبەری #کەرکووک# کردووە. ئەو جمووجۆڵە لەدوای هاندان و دەستلەپشتدانی بیانی و هەروەها لێدوانی هەڕەشەئامێزی چەند ڕۆژی ڕابردووی ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی و سیاسی عێراقی دێت لەدژی گەلی کوردستان و ئاماژەی مەترسیداری هەڵگیرساندنی شەڕ و پەلاماردانی کوردستانی تێدایە.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و ڕای گشتیی جیهانی لەوە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو دۆخە نالەبارە دەبێتە هۆی کارەساتی گەورە. ئێمە دژی شەڕ و خوێنڕشتنین، و لە ڕوانگەی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە داوا لە حکوومەتی بەغدا دەکەین لە جیاتی جووڵاندنی هێز و خۆسەپاندنی بەزۆر، بێت گفتوگۆ بکات و لەو ڕێگەیەوە گرفتەکان چارەسەر بکرێت. بەڵام هەڕەشە و پەلاماردان و شەڕفرۆشتن قبوڵ ناکرێت و چارەسەری هیچ گرفتێک ناکات و #هێزی پێشمەرگە# زۆر بە توندی بەرگری لە گەلی کوردستان دەکات و ڕێگە نادات بە زمانی چەک و خۆسەپاندنی بەزۆر، مامەڵە لەگەڵ کوردستاندا بکرێت.
پێویستە هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لە ئامادەباشیی تەواودا بن بۆ بەرگریکردن لە گەل و خاکی کوردستان و بەرپەرچی هەموو جۆرە هەڕەشە و پەلامارێک بدەنەوە.
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
13-10-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,153 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!