هەندێ سایت و پەیجی چەواشەکار پرۆپاگەندە بڵاودەکەنەوە کە گوایە مەترسی لەسەر #هەولێر# هەیە، ئێمە دەزانین سەرچاوەی ئەم پرۆپاگەندانە کێن و دەزانین دەیانەوێ ڕۆڵی تابووری پێنجەم ببینن و کەشێک بخوڵقێنن کە شکست و شەرمەزاریی خۆیانی پێ داپۆشن.
خەڵکی هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر هەولێر نییە و هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جوڵەی پێ نەکراوە و هێزی پێشمەرگەش لە ئامادەباشی تەواو دایە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش بۆ چارەسەریی ئەم دۆخە هەنگاوی باشی بڕیوە.
جەماوەری خۆشەویستی هەولێر با بە دڵنیایی و ورەوە خزمەتی ئەو برا ئاوارانەمان بکەن کە لە کەرکووکەوە ڕوویان لە هەولێر کردووە و وەک هەمیشە پەناگەی گەرمی براکانیان بن و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ئەم ڕەوشە تێدەپەڕێنین و چەواشەکاری و پرۆپاگەندەش ئیرادەی گەلەکەمان ناهەژێنێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
19-10-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,858 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!