دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەرپرسی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە یەک ملیۆن مەسیحی عێراق و هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە و دەشڵێت، کۆچی بەلێشاویان بەردەوامە.
خالید ئەلبێرت، بەرپرسی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2017 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە ساڵی 2003 یەک ملیۆن و 500 هەزار مەسیحی لە عێراق و کوردستان هەبوون، بەڵام ئێستا ژمارەکەیان کەمبۆتەوە بۆ کەمتر لە 500 هەزار هاوڵاتی مەسیحی و کۆچی بەلێشاویش بەردەوامە.
وتیشی ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە هەوڵدان چ لە ڕێگای خۆیان چ لە ڕێگای ڕێکخراوە جیهانیەکان تا هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ هەمیشە جێبهێڵن.
خالید ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە 100 هەزار هاوڵاتی مەسیحی کورد و عەرەب لە وڵاتانی تورکیا و ئوردون و لوبنان، چاوەڕوانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، بۆ ئەوەی بەرەو وڵاتانی کەنەدا و ئوسترالیا و ئەمریکا و ئەوروپا کۆچ بکەن.
بەرپرسەکەی کاروباری مەسیحییەکان ئەوەشی خستەڕوو، مەسیحییەکان لە گشت جەنگەکاندا قوربانی یەکەمن لە عێراق، هەر لە ساڵی 2003 تاکو دواین شەڕی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان و بۆیە لەوکاتە تاکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن مەسیحی عێراق و کوردستانیان جێهێشتووە، ئیستاش کۆچکردن بەردوامە.[1]
25-10-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,745 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!