دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
لەماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی ئه و #خۆڵبارین#ەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە 500 هاوڵاتی لە #هەولێر# سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، بەشێکیان لەنەخۆشخانە ماونەتەوە و تەندروستيش هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان.
سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2017، بە دواڕۆژی وت لە کاتژمێر 8:00ی ئێوارەی دوێنێ شەممەوە تاوەکو کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ (12 کاتژمێری ڕابردوو)، بەهۆی خۆڵبارینەوە 500 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی هەولێریان کردووە.
وتيشی، ئه و کەسانەی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە چوار بۆ پێنج کاتژمێر لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و له و ماوەیەدا چارەسەریان بۆ کراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبووە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر داواشی لە خەڵک کرد بەتایبەت ئه و کەسانەی نەخۆشی ڕەبۆ و هەستەوەری (حەساسیەت)یان هەیە تاوەکو بۆیاندەکرێت لەماڵەوە نەیەنەدەرەوە، بۆ ئەوەی کاریگەری خۆڵبارینان لەسەر نەبێت.
پێشتر بژار ئەکرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند کاریگەری خۆڵبارین تاوەکو شەوی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.[1]
29-10-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,027 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!