بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
شەوی بیست و نۆ لەسەر سیی مانگی دەی دووهەزار و حەڤدە ڕۆژنامەنووس و وێنەگری کوردستان تیڤی #ئەرکان شەریف# لە شارۆچکەی #داقوق# کە لە کۆنتڕۆڵی چەکدارانی #حەشدی شەعبی#ە، بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە لە ماڵی خۆی لەلایەن کۆمەڵێک چەکداری دەمامکدار شەهیدکراوە. شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس ئەرکان شەریف نموونەی زۆر ڕوونی ئەو فەرهەنگە شۆڤێنیەیە کە بەزۆری چەک و بە ناحەق خۆی بەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەپاندووە. کە بەهیچ شێوەیەک بڕوای بە ئازادیی بیروڕا و ژیانی خەڵک نییە. بەرپرسیارێتی شەهیدکردنی ئەرکان شەریف و ئازاردانی خەڵکی ئەو ناوچانە لەسەر شانی ئەو هێزانەیە کە بەشێوەیەکی نایاسایی و نادەستووری خۆیان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید ئەرکان شەریف و هەموو ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ستاڤی تەلەفزیۆنی کوردستان تیڤی دەکەم.
سڵاو لە گیانی شەهید ئەرکان شەریف و هەموو شەهیدانی کوردستان.
#مەسعود بارزانی#
01-11-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 7,641 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!