$باکووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئاگری ڕایگەیاند، له ئۆپەراسیۆنێکدا هەریەکە لە ڕەمەزان بۆر هاوسەرۆکی لقی شارۆچکەی پاتنۆسی #هەدەپە#، و عەبدولجەبار چامڵک هاوسەرۆکی لقی پاتنۆسی #دەبەپە#، دەستگیرکران.[3]
$باشووری کوردستان$
- چلەی ماتەمینیی #مام جەلال# لە #سلێمانی# بەڕێوەدەچێت.[1]
- لە سنوری شارۆچکەی #خورماتوو#، چوار کارمەندی نەوتی زەمبور، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە ڕفێنران.[2]
- پاش ئەوەی دوێنێ لە گەڕەکی شۆڕیجەی #کەرکووک# تەقە لە هێزە ئێڕاقییەکان کرا، ئەمڕۆ سەرجەم ڕێگا گشتییەکانی #شۆریجە# داخراوە، بەگشتی قەدەغەی هاتووچۆ لە گەڕەکەکە هەیە.[2][4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە لە 62یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتەوە پێشڕەوی دەکەن.[2]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 13,570 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!