$باکووری کوردستان$
- لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگاکاندا لە نزیک گوندی (#ئاکچای#) سەر بە شاری #شرناخ# بۆمبێکی چێندراو تەقیەوە و بەهۆیەوە سەربازێکی تورکیا کوژرا.[1]
- لە 12 گوند و سێ گەڕەکی سەربە شارۆچکەکانی مۆتکی و تەتوانی سەربە #بەدلیس#ی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.[3]
- دادگاییکردنی زیاتر لە 150 ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، کە لە شاری مانیسای تورکیا دەستگیرکراون و زۆربەیان زیندانین دەستیپێکرد، #عوسمان بایدەمیر#یش ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر دادگەریی هەبێت دەبێت ئەمڕۆ هەموویان ئازادبکرێن.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بوومەلەرزەیەک لە #کرماشان# و بەشێک لە پارێزگای #سنە# ڕوویدا.[4]
$باشووری کوردستان$
- دوو #بوومەلەرزە# #هەڵەبجە# و دەوروبەری هەژاند. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزەکەی یەکەم بە گوڕی 6 پلە و دووەم بومەلەرزەش بە 4.9 پلەی ڕێختەر ڕوویانداوە و سەنتەرەکەشی نزیک بووە لە هەڵەبجەوە. لە دوو گوندی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە چەند خانوویەک ڕووخاون. [4]
- بەهۆی بومەلەرزەکانی ئێوارەی ئەمڕۆوە، لە شاری هەڵەبجە و شارۆچکەکانی #دەربەندیخان# و #سەیدسادق#، زیاتر لە 100 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان، هاوکات سبەینێ لە شارۆچکەی سەیدسادق لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن تاقیکردنەوەکان ڕادەگیرێن.[3]
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای #پاسدار#ان هاتنە ناو شارۆچکەی #قەڵادزێ#-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین و سەربازەکان بەناو بازاڕدا گەڕان، ئەمەش بووبە جێگای سەرنجی هاوڵاتیان.[3]
- لە شاری #هەولێر# سەتان خوێندکاری زانکۆ ڕژاونەتە ڕێگای هەولێر - کەرکووک و دژی #حەیدەر عەبادی#، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆپیشاندان دەکەن. خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیی دەردەبڕن بەرامبەر ئەوەی عەبادی لە وتاری سەرکەوتن بەسەر #داعش#دا ڕۆڵی #پێشمەرگە#ی نادیدە گرتووە و ناوی هەموو هێزەکانی یەک بە یەک هێناوە، بەڵام تەنیا سوپاس و ستایشی پێشمەرگەی نەکردووە.[2]
- ژمارەیەک پەرلەمانتار لەڕێی واژۆکردنی یاداشتێکەوە داوادەکەن لەبری بە پشووکردنی ڕۆژی دامەزراندنی سوپای دەوڵەتی عێراق، پێویستە ڕۆژێکی ساڵ تایبەی بێت بە ڕۆژی پێشمەرگە و بکرێتە پشووی ڕەسمی.[1]
- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری #زوممار# ڕایدەگەیەنێت، سێ ڕۆژە هێزەکانی #حەشدی شەعبی# و بەرپەرچدانەوەی خێرا لە زوممار دەستیان بە کشانەوەی هێزەکانیان کردووە و شەوی ڕابردوو دوای فرقەی حەشدی شەعبی هێزەکانیان بەرەو #موسڵ# پاشەکشەیان پێکرا.[1]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کاتژمێر 10:45 خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەش جار بۆردوومانی چیای بەنێ-یان کرد لە سنوری شارەدێی #سیدەکان#ی سەر بەشارۆچکەی سۆران.[3]
- سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق سەردانی #هەڵەبجە# دەکەن و لە کۆبونەوەیەکیشدا لەگەڵ پارێزگار و لایەنە سیاسییەکان بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ جێگیرکردنی ناوی هەڵەبجە لە #بودجە#ی گشتیدا دەدرێت.[1]
- کازم شوکری، ناسراو بە #تاکور زەردەشتی#، کە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ ئازادکرا.[4]
- دوای 9 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، #ئەسعەد شاوری#، چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە شاری سلێمانی ئازادکرا.[4]
- هێزێکی عێراق لەنزیک شارەدێی نەوجول جیگیردەبێت، حەشدی شەعبیش دەڵێت بۆ ڕێگریکردنە لەرفاندنی شۆفێرانی ئۆتۆمبێڵە بارهەڵگرەکان.[1]
- لە گەڕەکی #سەیداوا#ی شاری هەولێر کەسێک بە گوللەیەک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت ڕووداوەکە قەزا و قەدەر بووە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.[2]
- بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک ڕێگای سەرەکی چەمچەماڵ-سلێمانی-یان داخست.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕۆژنامەیەکی تورکی نزیک پارتی دەسەڵاتدار بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بودجەی 2018 بەبەهای 500 ملیۆن دۆلار چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی ڕەوانەی #یەپەگە# دەکات.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، لە وتارێکدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعشدا پێشکەشی کرد بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گروپی (سەرایا سەلام) ی دەرکرد. ئەم گروپە تیرۆریستەی موقتەدا سەدر ڕۆڵی کاریگەری هەبوو لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری #کەرکووک# و #جینۆساید#کردنی کورد لە #خورماتوو#.[4]