$باکووری کوردستان$
- لە 30 ناوچەی سەر بە شاری #دەرسیم#، کە دەکەونە دەوروبەری شارۆچکەکانی قسلە، خۆزات، پیلەموریە، پولور و ناوەندی شاری دەرسیم، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.[3]
- لەسەر بەکارهێنانی ناوی کوردستان لە پەرلەمانی تورکیادا، دەمەقاڵی کەوتە نێوان پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) و پارتی دیموکرتای گەلان (هەدەپه). لەکاتی تاوتوێکردنی بودجەی2018 بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری، پەرلەمانتاران گوتاریاندا. مستەفا ئەلیتا، پەرلەمانتارانی ئاکپارتی ڕووی قسەکانی ئاراستەی پەرلەمانتارانی #هەدەپە# کرد و ڕایگەیاند باسکردن لە کوردستان و ئاماژەپێدانی جوگرافیاکەی لەسەر نەخشە، بەمانای دابەشکردنی خاکی تورکیا دێت، کەس ڕێگە بەمە نادات، لەم وڵاتە کورد و تورک پێکەوە دەژین، هەموومان تورکیاین، لێرە کەس بۆی نییە بەرگری لەم تیرۆریستە ناپاکانە بکات، چونکە قبوڵناکرێت. [4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #بوومەلەرزە#یەک ناوچەی سەرپێڵ #زەهاو#ی گرتەوە و هاووڵاتییان هەستیان پێی کرد، بەڵام زیانی بەدواوە نەبوو.[1]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوبەری شارەدێی #سیدەکان# ئاشکرایدەکات، کە سوپای تورکیا لە دوای تۆپبارانکردنی ناوچەکانی سیدەکان، هێزی زیاتری لە سنورەکەدا جێگیرکردووە.[3]
- خۆپیشاندان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری لە سنوری شارۆچکەی #چەمچەماڵ# ڕویدا و خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکیی #سلێمانی#-یان گرت.[1]
- لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ، 2 کاژێر کارەبای نیشتمانی بۆ شارۆچکەکە زۆرکرا.[1]
- بەرپرسێکی #یەکێتی مامۆستایان# ڕایدەگەیەنێت، تایبەت بە کێشەی #مووچە#ی مامۆستایانی هەرێم بڕیاریانداوە وەفدێکیان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.[2]
- لە #کەرکووک# لە چەند شوێنێکەوە هێرش کرایەسەر هێزەکانی #حەشدی شەعبی#. بەپێی سەرچاوە ئێڕاقییەکان چەند کەس لە هێرشکەران دەستگیرکراون.[1]
- بوومەلەرزەیەک ناوچەی #هەڵەبجە#ی گرتەوە و هاووڵاتییان هەستیان پێی کرد، بەڵام زیانی بەدواوە نەبوو.[1]
- ڕاپۆرتێکی ستراتیجی ئەمریکی هۆشداریدا لە ئەگەری ڕوودانی پێکدادانێکی سەربازی لەنێوان ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە لایەک و ئێران لەلایەکی تر لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پێشبینی ئەوەش دەکات کە پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی ڕوو لە ئالۆزبوون بکات و بگاتە ئاستی پێکدادان. [2]
- بەرپرسێکی #وەزارەتی پێشمەرگە#، ئاشکرایدەکات، دوای لێکترازانی 8 لیوای وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی ڕووداوەکانی #16ی ئۆکتۆبەر#ەوە، لەئەمڕۆوە 16ی کانونی یەکەمی 2017 بەشێوەیەکی پڕاکتیکی ئەو لیوایانە دەچنەوە شوێنی نوێی کارکردنیان.[2]
- #کۆمەڵەی هەنگەوانی کوردستان# ڕادەگەیەنێت، لە دەیەمین کۆنگرەی هەنگەوانی عەرەب و وڵاتانی سەر دەریای سپی لە مسیر، هەنگوینی کوردستان لەنێو 24 وڵاتدا بەپلەی یەکەم و بە باشترین هەڵبژێردراوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک لە گوندی بالیی سەربە شارۆچکەی بلبلێی هەرێمی #عەفرین#، زەوییەکی دوو هەزار مەتریی زەیتوونی داگیرکرد و دەستیکردووە بە کردنەوەی ڕێرەوەیەک بۆ گەیاندنی سەربازەکانی بۆ کانتۆنی عەفرین.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- نەشتەرگەرییەکی دیکە بۆ #کۆسرەت ڕەسوڵ# عەلی، جێگری سکرتێری گشتی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# لە ئەڵمانیا ئەنجامدرا.[2]