حەواڵە بەگەواڵە
حەواڵە لێرەدا واتە: دەستی دەستی پێکردن و ڕادەستکردن و ڕاسپاردنی شتێک بەکەسێک بۆ بردن و گواستنەوەی، گەواڵەش: واتە پەڵە هەورێک کە تەنها شوێنێک بگرێتەوە و بەخوڕی ببارێت يان هەندێک جاريش هەر نابارێت، ئەم دەربڕ و ئيديۆمە بەکارهاتووە بۆ(هەڵخەڵەتاندن و تەفرەدان و کات بەفيڕۆدان و لەخشتەبردن و دەستاودەست پێکردن) ئەگەر کەسێک بيەوێت سەرەداوێکی لە بابەتێک يان شتێک بەدەست بکەوێت هەر يەکه و بينێرێتە لای يەکێکيتر و هيچيشی دەست نەکەوێت دەڵێت زۆريان(حەواڵە بەگەواڵە) پێکردم.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 379 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!