ڕۆژنیوز، محەمەد حەسەن
بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی #ڕاپەرین# ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ، د.هیوا مەحمود، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئاماری ساڵی 2017ی بەڕێوبەرایەتییەکەیانی ڕاگەیاند.
بەپێی ئامارەکە، ساڵی ڕابردوو، حەوت هەزار و 168 منداڵ لەدایکبوون، کە سێ هەزار و 863 منداڵیان کوڕ و سێ هەزار و 305 –یان کچ بوون، بەمەس لەدایکبوون لەچاو بساڵی 2016 زیادییکردووە.
هەروەها، هەر لەو ساڵەدا 743 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش 447 یان لە ڕەگەزی نێر و 296 کەسیان لە ڕەگەزی مێ بوون.
هەر بەپێی ئامارەکە، 95 هەزار و 256 نەخۆش سەردانی بنکە تەندروستییەکان و 202 هەزار و 808 نەخۆش سەردانی مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنوورەکەیان کردووە.[1]
#14-01-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,465 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!