$ژیاننامە$
لە 23-02-1926 لە #شەقڵاوە# لە دایک بووە. لە #هەولێر# خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی تەواوکردووە.
لە سەرەتای ساڵی شەستەکان تا ساڵی 1969 بەڕیوەبەری شارەوانییەکانی هەولێر بووە. دواتر گواستراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و سەرۆک نۆسینی گۆڤاری (هەولێر) بووە کە یەکەم گۆڤاربوو بە ناوی ئەم شارە دەربچێت لە سەرەتای ساڵی چلەکان بە هەڵبەست دەست بە نۆسین دەکات دواتر بەردەوامی بە کاری ئەدەبی دەدات و ڕێچکەی چیرۆک دەگرێت لە ساڵانی پەنجاکان یەکەم چیرۆکی بە ناوی (پەنجافلس) دەردەکات کە یەکەم چیرۆک نۆسی کورد بوو کە گرێی لە جیرۆکی کوردی دا بە کار هێنا
لە زۆر لە گوڤارو ڕۆژنامەی کوردی بابەتی هەبووە.لەمانە (هیوا، بڵێسە، شەفەق، دەفتەری کوردەوای....هتد)
$لە بەرهەمە چاپ کراوەکانی:$
1-بەرگی یەکەمی چیرۆکەکانی مەم لە ساڵی 1970 چاپ کراوە
2-بەرگی دووەمی چیرۆکەکانی مەم لە ساڵی 1984 لە چاپ دراوە
3-گولە بەڕۆژە کۆمەڵە جیرۆکیکی منداڵانە کە لەگەڵ (ئافەرین خانی) هاوسەری نووسیویەتی.
4-نۆڤلێتی پایزە خەون.
5-ڕۆمانی ڕێگا.
6-کاروان و سەگوەڕ.
7-نامەکانی مەم.
$ئەو بەرهەمانەی کە لە چاپ نەدراون:$
1-شانۆگەری خاڵۆی ڕێبوار.
2-شانۆگەری پلان.
ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد بووە.
ئەندامی دامەزرێنەر وەتا کۆچی دواییشی ئەندامی فەخری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە.
لە ڕێکەوتی 07-05-1987 لە شاری بەغدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.