یەکێکە له و موزیسیانانەی کە ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری موزیکە، هەروەها ئەم موزیسیانە چەندین بابەتی دەربارەی موزیک لەڕۆژنامه و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوه و ساڵانێکی زۆریشە پەیمانگەیەکی بۆ فێربوونی موزیک داناوە. ئێستاش هەر لەم بوارەدا چەند بەرنامەیەکی هەیە کە تایبەتن بەموزیک.
سەرەتای چوونە نێو دنیای هونەری موزیکی دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی سەرەتایی کە ئه و کات لەخوێندنگەی خالدییە بووە، هەر لەوێ لەڕێگەی مامۆستا محەمەد فەتاح ناسراو بە حەمەی فەتاحی وەرزشکار خراوەت گروپی دیدەوانی و لەسەر ئامێری تەپڵ-ی دیدەوانی بەردەوام بووە، دوای ماوەیەک ئامێری بوق-یان داوەتێ، تائێستا لەبوارەکەدا بەردەوامە.
لەساڵی 1982ەوە بەردەوام وانەی موزیکی وتۆتەوه و ساڵی 1990 پەیمانگەی ئۆرکێسترای سلێمانی بۆ فێربوونی موزیک دامەزراند. جگە لەوانەش لەئێستادا ئامادەکارو پێشکەشکاری چەندین بەرنامەی ڕادیۆیی بووە، کە بریتین لە(بەرنامەی جیهانی موزیک- دەنگی خاک. بەرنامەی موزیک و کۆمەڵ- دەنگی گەلی کوردستان. بەرنامەی موزیک لەنێو ڕەهەندەوە- ڕادیۆی نەورۆز). ئەمە جگەلەبڵاوکردنەوەی چەندین لێکۆڵینەوە تایبەت بەهونەری موزیک لەئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ و چەند ڕۆژنامه و گۆڤارێکی تر کە هەمووی لەبواری پراکتیکی و تیۆری و دەرونزانی و زمانەوانی و مێژوویی و فەلسەفیدان. هەروەها بەخۆبەخش و لەدەرەوەی سلێمانی وانەی موزیک لەچەندین خوێندنگە دەڵیمەوە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,732 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!