بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
لە ئێستادا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە سەختترین بارودۆخی ژیان و بژێویاندا تێپەڕدەبن بەهۆی ئەو مافیایانەی دەستیانگرتووە بەسەر دەسەڵات و داهاتی هەرێمدا. ماوەی چەند ڕۆژێکیشە هەزاران فەرمانبەر و مامۆستا لەهەرێمی کوردستان خۆپیشاندان دەکەن و داوای موچە و مافەکانیان دەکەن کە لەلایەن دەسەڵاتەوە لێیان زەوتکراوە. بەڵام حکومەتی هەرێم و سەرۆکەکەی بێ ئەوەی هەست بە شەرمەزاری بکات بەدوور لە گرنگییەوە باس لە مافی فەرمانبەران و مامۆستایان و داواکانیان دەکات و لەبری ئەوەی باس لە هێرش و هەڵمەتی دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و ڕۆژنامەنوسان و ئافەرەتان و پیر و گەنجان دەکات و وەک کارێکی ئاسایی سەیریی دەکات.
جەنابی برازاکەی بارزانی، ئەڵێی بیرتان چووەتەوە کە زەین ئەلعابدین سەرۆکی تونس یەکەم پریشکی شۆرشی ئیهمالکرد و بە سوکییەوە سەیریکرد کە بوعزێزی بوو، بەڵام دواتر ناچار بوو بە پەلە ڕابکات و وڵات بەجێبهێڵێت. ئەی قەزافیت بیرچووەوە کە بە میللەتەکەی دەوت زەنگە زەنگە دواتان دەکەوین بەڵام بە قۆندەرەی میللەتەکەی کوژرا و لەناوبرا. بەسە خۆبەزلزانینتان بەسەر میللەتەوە، ئەو میللەتەی کە لە کەرەج بوون لە ئێران خزمەتیدەکرن و کە گەڕانەوە لەدوای ڕاپەڕین خزمەتی دەکردن، بێڕێزی بەرامبەر کەرامەتی میللەت و تواناکانیان مەکەن بۆ قڵپکردنەوەی مێزەکە بەسەرتاندا.
لێرەوە داوا لەسەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم کە ڕۆڵی خۆی بگێڕیت لە پاراستی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی نەکات تا کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی هەرێمی کوردستان، وە لە بری ئەوە مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان بکات چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا شەرعییەتی نەماوەو دوژمنی گەلی کوردە.
#سروە عەبدولواحید# - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
#29-03-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,967 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!