حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 34 ملیۆن دەداتە کۆمپانیای (تاقە)، بەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی مانگێک لە کێڵگەی نەوتی (#ئەتروش#) و ڕاکێشانی بۆرییەکی نەوت لە کێڵگەکەوە بۆ تورکیا.
کۆمپانیای شاماران، کە لە کێڵگەکە کاردەکات، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کۆمپانیای (تاقە) کە هاوبەشیەتی بڕی 34 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری وەک شایستەی دارایی مانگی شوبات لە حکومەتی هەرێم وەرگرتوە.
بەیاننامەکە ڕونیکردووەتەوە، ئه و بڕە پارەیە 15ملیۆن دۆلاری شایستەی دارایی هەناردەی نەوتی کێڵگەی ئەتروشە و 19 ملیۆن دۆلار و 400 دۆلاریش خەرجی ڕاکێشانی بۆری گواستنەوەی نەوتە لە کێڵگەی ئەتروشەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە ئەوە بۆرییە دەبێتە هێڵی سەرەکی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا.
کۆمپانیای شاماران کۆمپانیایەکی سەرکارە لە بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان، کە خاوەی 20.1% پشکەکانی کێڵگەی ئەتروشە، بەرهەمهێنانی نەوتیش لەو کێڵگەیە لە مانگی تەموزی 2017ەوە دەستپێکردووە و ئێستا لە قۆناغی پەرەپێداندایه و ڕۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.[1]
#24-05-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,206 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!