یونس محەمەد محەمەد ئەمین، ناسراو بە: (یونس ڕاوی) .
لە شاری #هەولێر# دایک بووە لە ساڵی 1979
هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لای باپیرەی (شێخ موحەممەد ئەمین) قورئان و فەرموودە و تەفسیر و زانستە ئیسلامیەکانی خوێندووە.
ساڵی 1998 تا 2003 قوتابی مەعالی شێخ (ئیبن جبریین) بووە لە سعودیا.
نزیکەی دوو ساڵ پێشنوێژ و وتارخوێن بووە لە مزگەوتی (عەبدوڵای کوڕی عەمڕی کوڕی عاس) لە شاری مەدینەی مونەوەرە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151595/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=یونس ڕاوی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151595/0006.JPG=KTML_Photo_End=
تەواوی قورئان و هەردوو سەحیحەکەی بوخاری و موسلیمی ئەزبەرە.
ئەلیفیەی ئیبن مالک هەزار دێرە شیعرە لە نەحوی عەرەبی ئەزبەرە
شارەزیایەکی وردی هەیە لە تەواوی ئایینەکان و مێژووی شارستانییەتەکان.
بەکالۆریوسی هەیە لە یاسا، زانکۆی سەڵاحەدین، کۆلێژی یاسا و ڕامیاری.
ئەندامی سەندیکاری پارێزەرانی کوردستان لە ساڵی 2007 تاکوو ئێستا، بە دەسەڵاتی (راوێژکار)
ئەندامی یەکێتی مافپەروارنی کوردستان لە 2007 تاکوو ئێستا.
زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
خاوەن یانزە پەڕتووکی چاپکراوە لەبوارەکانی یاسا و ئەدەب و هزر و فەلسەفە و ئایین. بەناوەکانی: (حیکمەت و حیکایەت) ، (چارەنووس) دیوانە شیعر، (حیکمەتەکانی پەیامبەر موحەممەد) وەرگێڕانە لە عەرەبیەوە، (هاڕوون ڕەشید دێتەوە بەغداد) ڕۆمانێکی وەرگێڕداروە لە زمانی عەرەبی، (شەریعەتی کلاسیک و قانونی مۆدێرنەت) ، (ئەقڵ و ئەوین و ئیستاتیکا) ، (یەکانەیی بوون) ، (بەهەشت) ، (مرۆڤی کامڵ) ، (رۆشنگەری) ، (دوایەمین ڕۆژەکانی پەیامهێن) .
ئەندامی دەستەی نووسەران بوو لە گۆڤاری دادپەروەر.
ئەندامی دەستەی نووسەران بوو لە گۆڤاری ڕاوێژ.
هەفتانە لە هەفتەنامەی باس دەنووسێت.
خاوەنی دەیان وتاری یاسای و فیکری و فەلسەفی، لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردستان، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.
خاوەنی دەیان سیمینار و دیبەیت و بەرنامەی تیڤییە، لە بواری فیکر و یاسا و ئایین و ڕۆشنگەری.
سەرۆکی سەنتەرەی ڕۆشنگەری.
ئێستا خەریکی پڕۆژەیەکی گەورەیە بەناوی (ئیسلامی کوردی) لە سێ بەرگ، خوێندنەوەیەکی زانستی فەلەسەفی کوردانە و مۆدێرنەیە بۆ ئایینی ئیسلام.[1]