سەلاح پایانیانی توێژەر و فەرهەنگنووسی کورد، 20ی خاکەلێوەی 1357ی هەتاوی لە شاری #مەهاباد# لەدایک بووە و ئێستا بەڕێوەبەری سەرای هێمنە. پایانیانی زیاتر لە بیست ساڵە بێوچان شانی وەبەر توێژینەوە و فەرهەنگنووسیی زمانی کوردی داوە و کۆمەڵێک بەرهەمی بەپێزی پێشکەش کتێبخانە و نەتەوەی کورد کردووە. ئەم نووسەره تا ئێستا 8 بەرگ فەرهەنگی زارەکیی موکریان، بەرگێک ئەدەبیاتی زارەکی موکریان، دوو بەرگ ئەدەبیاتی زارەکیی منداڵانی ناوچەی موکریان و بەرگێک کانی مرادانی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,893 defa görüntülendi