ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرێک لە گوندەکانی هەورامان کەتووەتەوە و هەزاران دۆنم لە دارستانی سروشتیی و ڕەز و باخی هاوڵاتیانی سوتاندووە.
لە دوانیوەڕۆی دوێنێوە ئاگرێک سنوری گوندەکانی دەگا شێخان و سەیرانگای ئاوێسەر و پشتی شاخی بیارەی گرتوەتەوە لە انوچەی هەورامان و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی #هەڵەبجە# بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە و بەهۆی سەختیی ناوچەکە و بەرفراوانیی ئاگرەکەشەوە تا ئێستا نەمانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەین.
سەبارەت بە زیانەکانیش، ناوبراو، وتی: بەهۆی ئەوەی تیمەکانمان هێشتا سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، دیارییکراوی زیانەکانمان دەستنیشان نەکردووە، بەڵام بە هەزاران دۆنم لە باخ و دارستانی سروشتیی و بەشێک لە ڕەز و باخی هاوڵاتیانیش سوتاوە.
بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە، لە بەرواری #01-07-2018# تا 25/7/2018 لە سنووری بەرێوبەرایەتییەکدا 23 حاڵەتی جۆراوجۆری ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون، کە بڕی 12 ملیۆن و 500 هەزار دینار زیانیان لێکەتووەتەوە، بە شێوەیەکی گشتیش لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا 25/7/2018 بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە بە بڕی زیاتر لە 87 ملیۆن دینار زیان بەهاوڵاتیان گەیشتووە.[1]
#29-07-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,567 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!