هەفتەنامەی (ژیان و سایتی میللەت)ی لاهور جەنگی، لە ڕاپۆرتێکی چەواشەکارانەدا بڵاویکردۆتەوە کە پاڵاوگەکانی #دهۆک# داناخرێن چونکە سەر بە #مەسرور بارزانی#ن.
خەڵکی دهۆکی خۆڕاگر و ڕای گشتی کوردستان دەزانن، بەڕێز مەسرور بارزانی، دوور و نزیک پەیوەندی بە هیچ پاڵاوگەیەکەوە نییە، نە لە دهۆک و نە لە هیچ ناوچە و شوێنێکی دیکە، ئەم ڕاپۆرتەش تەنها زادەی بیرکردنەوە و خەیاڵەکانی لاهور جەنگیە کە خۆی بەناوبانگە بۆ درۆ و ساختەکاری و تەزویر!
هەموو لایەک ئاگادارن، بەڕێز ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی بەهێزی چەسپاندن و سەروەری یاسایە، له و پێناوەشدا هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ڕێگرتن لە کارە نایاساییەکانی ساختەکاران.
نوسینگەی مەسرور بارزانی
#31-07-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,373 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!