هەموو دۆستان و خۆشەویستان و ئازادیخوازان و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان، خانەوادەی قوربانیان ئاگادار دەکەمەوە، لەپێناو کۆکردنەوە و ئاشناکردن و دەستڕاگەیشتنی هەمووان بە ژیان و مێژوو و چۆنییەتی تیرۆری قوربانیانی ئازادی ڕادەربڕین لە کوردستان، لەپڕۆژەیەکی مێدیایدا ڕادەگەیەنم.
بۆیە داواکارم هەر کەسێک (مێژوو و بیوگرافیا، وێنە و ناو و ناونیشان و نووسین و بەرهەم و چالاکی و چۆنییەتی تیرۆرکردنی هەموو ئەوانەی لایە کە لە دوای ساڵی 1991 لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و ڕای جیاواز تیرۆرکراون، بۆ ئەو ئەدرێس و ئەکاوەنتەم بنێرێت، یان هەر فکرەیەکتان هەیە پڕۆژەکە دەوڵەمەند بکات بەسوپاس و ڕێزەوە وەریدەگرین، هاوکاری و کۆمەکتان بەم پڕۆژەیە کارێکی گەورەیە لە ئاشناکردنی هەمووان بە مێژوویەک کە پێویستە گەنجانی ئێستا و نەوەکانی داهاتوو لەبەردەستیان بێت، ئەو پڕۆژەیە ئینتیمای سیاسی و ئەندامێتی قوربانییەکە لەهەر حزب و لایەنێک لەبەرچاو ناگرێت، تاکە پێوەرمان ئەوەیە لەسەر بیروڕای جیاواز تیرۆر کرابێت.
بەهیواین لەڕێگای ئەو پڕۆژەیە، ڕێزێک لە هەموو ئەو ئینسانانە بگرین لەپێناوی نان و ژیان ئازادی گیانیان بەخشی..!
تێبینی: ئەو پڕۆژەیە دەرگای کراوەیە بۆ سپانسۆڕی هەر دەزگا و ڕێکخراو و کەسایەتییەک
بەشدار عوسمان
#06-08-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,458 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!