بۆ/ ڕۆشنبیران و خەمخۆرانی #کەرکووک#
دەزگاکانی ڕاگەیاندن
سڵاو و ڕێز
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان قونسوڵی تورکیا سەردانی کەرکووکی کرد و لە مزگەوتی نور نوێژی جەژنی کردوە، ئەم قونسڵە جگە لەوەی زیادەرۆیی کردوە و بە پێی مادەی 41 لە پەیمانی ڤێنا بۆ کاری دیبلۆماسی ساڵی 1961 دەسەڵاتە یاساییە دیبلۆماسیەکانی تیپەڕاندوە. کاتێ دەڵێت کەرکووک شاری باوباپیرانمانە بەم قسەیە جگە لەوەی دەیەوێ زەمینەی ئاگری شەری نێوان پێکهاتەکان خۆشبکات. لە هەمان کاتدا دژ بە مادەی 140 دەستور و دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان.
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژ بەم هەنگاوەی تورکیا گردبونەوەیەک ساز دەکەین و تێیدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناڕەزایی دەردەبڕین، تێیدا داوا لە بەغدا و #هەولێر# دەکەین لێی بێدەنگ نەبن.
ئامادەبونتان خزمەتە بە کەرکووک و پێکهاتەکانی
رۆژ: چوارشەم 22/8/2018،
سەعات : 4 عەسر
شوێن : باخی پێش قەڵا
گروپێک لە ڕۆشنبیرانی کەرکووک
#22-08-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,800 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!