بازاڕی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان گەرمبووە، بەتایبەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و لە ئیمارات چاکدەکرێنەوە و دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان.
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕبوون لە ئۆتۆمبێلی ئەمریکیی دەستی دوو، 220 کۆمپانیای خۆماڵی لە ئیماراتەوە ئۆتۆمبێلی لێدراو و بەکارهاتووی ئەمریکی چاکدەکەنەوە و هاوردەی هەرێمی کوردستانیان دەکەن.
وەزارەتی بازرگانی دەڵێ لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا 43 هەزار و 575 ئۆتۆمبێل هاوردەکراون، بەگشتی ئەمساڵ 62 هەزار و 250 ئۆتۆمبێل هاوردەکراون، واتا بە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2017، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی لەسەدا 30% زیادیکردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا و شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 451 هەزار و 337 ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، ڕێژەی 85%ی ئۆتۆمبێلەکان دەستی دوون و لە ئەمریکا و ئیمارات هاوردە دەکرێن.[1]
#30-08-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,356 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!