ژووری ئۆپراسیۆنی توڕەیی زەیتون ڕۆژی 28ی ئابی 2018 چالاکییەکی لە دژی ئەبو محەمەد ئەل دۆمانی سەرەک چەتەی گروپی سوڵتان مورادا ئەنجامدا. چالاکییەکە لە نێوان گوندی سەندەرە و تل شەهیر لە ناوچەی چۆبان بەگ ئەنجامدرا و لە ئاکامدا دۆمانی کوژرا.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ژووری ئۆپراسیۆنی توڕەیی زەیتون
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تۆڵەکردنەوەی #شەڕڤان#ان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی سەر بە تورکیا لە هەرێمەکانی #عەفرین# و ئیدلب و ناوچەکانی تری باکووری سوریا، شەڕڤانان ڕۆژی 28ی ئابی 2018 چالاکییەکیان لە دژی ئەبو محەمەد ئەل دۆمانی سەرەک چەتەی گروپی چەتەکانی سوڵتان موراد، کە بەشداربوویەکی هێرش لە دژی عەفرین بوو، ئەنجامدا و ئەو سەرەک چەتەیە کوژرا. چەتەکانی گروپی سوڵتان موراد بەرامبەر بە هاووڵاتییانی عەفرین چەندین دەستدرێژییان ئەنجامداوە و تاڵانییان کردووە و هاووڵاتیانیان کوشتووە.
شەڕڤانەکانمان لە نێوان گوندەکانی سەندەرە و تل شەهیر لە ناوچەی چۆبان بەگ لە ڕۆژهەڵاتی باکووری حەلەب بۆسەیەکیان بۆ ئەو سەرەک چەتەیە دانا. لەو بۆسەیەدا ئەبو محەمەد ئەبو ئەل دۆمانی کوژرا و دەستیش بەسەر چەکەکانیدا گیرا و دواتر شەڕڤانان لە شوێنی چالاکییەکە دوورکەوتنەوە.
وەک پێشتریش ڕامانگەیاندبوو، ئێمە وەک ئەندامانی ژووری چالاکیی توڕەیی زەیتون جارێکیتر دڵنیاتان دەکەینەوە کە تۆڵەکردنەوە مافی ئێمە و ئێمەش تۆڵەی خۆمان لە هەموو ئەو چەتانە دەکەینەوە کە بەشداربوون لە هێرشەکانی دژ بە عەفرین.[1]
#30-08-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,889 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!