$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سەرەڕای فشار و ڕێگری هێزەکانی ڕژیمی ئێران نەیتوانی ڕێگری لە بەڕێوەبردنی پرسەی شەهید ئارگەش کارزان لەشاری #کامیاران#-ی سەربەپارێزگای #سنە# بکەن، بەهەزاران هاووڵاتی بەشداریان لەپرسەی شەهیددا کرد.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153221/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=دوو کۆڵبەر بە گوللەی پاسداران برینداربوون=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153221/0018.JPG=KTML_Photo_End=
- دوو بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەی شارەدێی #سیدەکان#-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، کە لە کوێستانەکانی کێلەشین-ی سەر بە شارەدێی سیدەکان بە فیشەک برینداربووبوون. ئەو دوو کەسە #کۆڵبەر#ن بەناوەکانی (نیعمەت مەحمودیی و محەمەد)، کە لەکاتی دەربازکردنی سنووری دەستکردی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە #شنۆ# وە بۆ کێلەشین، پاسدارانی ئێران تەقەیان لێکردوون و برینداریان کردوون.[3]
- ژنێکی لاو خەڵکی گوندی گردکسپیانی سەر بە شاری #پیرانشار#، بە ناوی عایشە گوڵمحەمەدی تەمەن 15 ساڵ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو ژنە لاوە ماوەی 16 ڕۆژە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و پاش هێنانەوەی مێردەکەی بۆ ماڵی باوکی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.[6]
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، لە سنووری شاری #سەردەشت# دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕەحیم باپیری بە سەختی بریندار دەبێت.[6]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە کوێستانەکانی مێرگە چەکۆ لە نزیک گوندەکانی زێویە و ماشکانی شاری پیرانشار، تەقەیان لە دەیان سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران کرد. هێزە نیزامییەکان پاش کوشتنی ئەسپی کاسبکاران، دەستیان بە سەر شتومەکی کاسبکاران داگرت و لەگەڵ خۆیان بردیان و لاشەی کوژراوی ئەسپەکانیان لەو دەشتە بەجێ هێشتووە.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی جموجۆڵی #داعش#ەوە نائارامییەکی زۆر لە ناوچە ناکۆکەکانی باشووری #کەرکووک# و دیالە هاتۆتەئاراوە. داعش ڕۆژانە خەڵک دەکوژێت و دڕفێنێت.[2]
- #بەشیر خەلیل حەداد#، بووە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.[2]
- بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3,5 پلە لە سەنتەری چیای ئەزمڕی نزیک سلێمانی ڕوویدا.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153221/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153221/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- لە ئۆفیسی سەرەکی #منداڵپارێزی کوردستان# لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی یادی دامەزراندنی 27 ساڵەی منداڵپارێزی کوردستان کرایەوە، لەیادەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی و کەسایەتی سنوری ئیدارەی سلێمانی.[4]
- لەشارۆچکەی #خورماتوو#، پاسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوەوە، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.[3]
- هاووڵاتییەک تەقە لە ژن و کچەکەی دەکات و لەپاش گیان لەدەستدانی کچەکەی خۆیشی دەکوژێت ئەوەش بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی #سلێمانی# بڵاویکردووەتەوە.[4]
- ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە #هەولێر#.[5]
- لە #دهۆک#، فیستیڤاڵی ساڵانەی ترێ و هەنگوین بەڕێوەچوو.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تەرمی ژنە #شەڕڤان#ی یەکینەکانی پاراستنی ژن-#یەپەژە# هێلێن جوودی یەکەمین شەهیدی یەپەژە-ی شاری ڕەقا بەمەراسیمێک بەخاک سپێردرا.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153221/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=تەرمی هێلێن جوودی یەکەمین شەهیدی یەپەژەی ڕەقا بەخاک سپێردرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153221/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- نوری مەحمود وتەبێژی یەینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە# ڕایدەگەیەنێت، کە بانگەشەی بەشداربوونی یەکینەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی ئیدلبدا ڕاست نییە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی #حەیدەر عەبادی#، سەرۆک وەزیران کۆبوەوە، لەکۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێکی گرنگ دەرکرا، لە ناویاندا بڵاوکردنەوەی هێزەکانی پاسەوانی سنورە بە درێژایی سنورەکانی نێوان عێراق و تورکیا.[4]