فەرماندەیی هاوبەشی فەرماندەیی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان ئەنجامی چالاکییەکی هێزەکانی لە دژی سوپای تورکیا لە چەلێی #جۆلەمیرگ# بڵاوکردەوە.
فەرماندەیی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوویی ژنان ڕایگەیاندووە، لە چالاکیی هێزەکانیاندا بۆ سەر سوپای تورکیا لە چەلێی جۆلەمێرگ 5 سەربازی تورکیا کوژراون.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی هاوبەشی فەرماندەیی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان
رۆژی 28ی ئەیلولی 2018 و لە کاتژمێر 07:00دا گەریلاکانمان لە بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە شاخی شەهید زەکی لە چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 5 سەرباز کوژران. دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن ناوچەی چالاکییەکەی تۆپباران و هاوەنباران کرد.[1]
#29-09-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,802 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!