بەوپەڕی دڵگەرمیەوە پیرۆزبایی لە خاتوو #نادیە موراد#، کچە کوردی ئێزیدی ڕزگاربووی دەستی #داعش#، براوەی خەڵاتی هاوبەشی نۆبڵی ئاشتی 2018دەکەم کە لە هەمان کاتدا باڵوێزی نیازپاکیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی(ساخارۆڤ)یشە.
ئەم هەواڵە هەموومانی دڵخۆش کرد و دەبێتە شانازیەکی گەورە بۆ گەلی کورد بەگشتی و لە نێویشیاندا ئێزیدیەکان بەتایبەتی، بەمەش خاتوو نادیە موراد بووە یەکێک لە ئەستێرە پرشنگدارەکانی ناو ئاسمانی کەسایەتیە ناودارەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، جارێکیتر دۆزی ڕەوای گەلی کورد و جینۆساید و مەزلوومیەتی گەلەکەمانی بەگوێی جیهان دایەوە، بۆ تەواوی مرۆڤایەتی سەلمێنرا کە گەلی کورد گەلێکی ئاشتی خواز و مرۆڤ دۆستە.
جارێکیتر بەم بۆنە مێژوویەوە، بەشانازیەوە پیرۆزبایی لە نادیەخان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەم.
#سەعدی ئەحمەد پیرە#
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان
#06-10-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,008 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!