بە فەرمانی داواکاری گشتیی کۆماری لە #ئامەد# ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2018 / 17ی ڕەزبەر لە 9 شاردا ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەڵکوترایە سەر 200 ماڵ و ناوەند. لە کۆی بڕیاری دەستیگرکردنی 151 کەس، 141کەس دەستگیرکران. کەسە دەستگیرکراوەکان بران بۆ بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد.
رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2018 لە دوای وەرگرتنی وتە، 23 کەس لە دەستگیرکراوەکان ئازاد کران. ڕۆژی 11ی تشرینی یەکەم 25 کەسی تر لە دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی دادگا کران. 12 کەس لەو 25 کەس بە مەرجی مانەوەیان لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران و بڕیاری زینداینکردنیش بۆ 13 کەسی تریان دەرکرا. یەکێک لە زیندانیکراوەکان کیبرییە ئەڤرەن-ی ڕۆژنامەنووسە.
هەروەها لێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو، عەبدولڕەحمان گۆک، سەمیحە ئالانکیوش، لەزگین ئاک دەنیز، ئەسرا سۆلین دال، جیهان ئۆلمەز، محەمەد ئاکدۆغان و ساڤاش ئاسلان دابەشکاری ڕۆژنامەی یەنی یاشام کرا. لەو پرۆسەیەدا لێکۆڵینەوەش لە 97 دەستگیرکراوی تر کرا و بەشێکیان لە بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد دا ڕاگیران و بەشێکیشیان ڕەوانەی دادگای ئامەد کران.
$20 کەس بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران$
رۆژنامەنووسان سەمیحە ئالانکیوش، ئەسرا سۆلین دال و محەمەد ئاکدۆغان، سیاسەتمەداران فیگەن ئاراس کاپڵان، حەسەن حوسێن ئەبەم، حوسێن کایا، فاتمە گیول، عەزیز ئینان خان، محەمەد نوری ئۆزدەمیر، حەسەن چیچەک، حیکمەت ئارلان، یاسەمین ئۆزەر، یوکسەل باران، پرۆفیسۆر نورەدین تورگای، خەباتکاری ڕاگەیاندنی #هەدەپە# وەدات داغ، نەژدەت سەزگین، توبا دوندار، زەکی باران، نوران گیونباتی و محەمەد شەن پۆڵات بە مەرجی مانەوەی لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.
دوێنی 12 کەس زیندانیکران
محەمد شەریف چامجی هاوسەرۆکی ڕێکخستنەکانی هەدەپە لە ئامەد، سیاسەتمەدار و چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (TJA) و بە گشتی 12کەس لەلایەن دادگاوە بە پاساوی ئەندامبوون لە ڕێکخستندا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.
$3 ڕۆژنامەنووس لە ئاسایش ئازاد کران$
رۆژنامەنووسان عەبدولڕەحمان گۆک، لەزگین ئاک دەنیز، جیهان ئۆلمەز و ژمارەیەک سیاسەتمەدار بە بێ ئەوەی ڕەوانەی دادگا بکرێن، لە دوای پشکنینی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد ئازاد کران.
رۆژنامەنووس ئۆنەر ئازاد کرا
سەروەت ئۆنەر سەرنووسەری گۆڤاری مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک ڕۆژی 11ی تشرینی یەکەمی 2018 لە ئیستەنبول دەستگیرکرا و دوای بردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبول، ئێوارە دوێنێ ئازاد کرا.
ئایدۆغدو سەرباری جەڵتەی دڵ هێشتا ئازاد نەکراوە
حیلمی ئایدۆغدو ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2018 دەستگیرکرابوو. لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا جەڵتەی دڵ لێی دابوو و گواستبویانەوە بۆ نەخۆشخانە. ئایدۆغدو لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریی بۆ کراوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد ڕایگەیاندبووە، لە دوای نەشتەرگەرییەکەی دەبێت ببرێتە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان، یان دادگای ئامەد تاوەکو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.
$ناوی ئەو کەسانەی بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکراوە$
کیبرییە ئەڤرەن ڕۆژنامەنووس، عەباس ئاسلان سیاسەتمەدار، عەدنان ئاکگیول، عالیە تۆک، بەهجەت ئینە، جەلال یۆڵداش، جەنگیز سۆکمە، ئەدانور بازەنجیر، ئەلیف هاڕان، حەسرەت ئاڵپ، هولیا بیچەن، قومری تۆکای، محەمەد تەمیز یوز، مەهتاب مەتین، مەکییە ئۆمانجی، موسلیم کاڵکان، نورییە چور، نێعەمەتوڵا یورەک، پنار ئیشک، ڕەفعەت ڕۆنی، سەما کۆچ، سەرجان دۆغان، محەمەد شەریف چامجی، زەلال بیلگین و محەمەد ئاکن.
$ناوی کەسە ئازاد کراوەکان$
رۆژنامەنووسان عەبدولڕەحمان گۆک، جیهان ئۆزلەم، لەزگین ئاک دەنیز، ئەسرا سۆلین دال، سەمیحە ئالانکیوش، محەمەد ئاک دۆغان، ساواش ئاسلان، سەیفەدین ئوسلو و سەروەت ئۆنەر.
سیاسەتمەدران عەباس چەلیک، عەبدوڵا ئاکدەمیر، ئەحمەد ئاسلان، ئایگیول ئالاگیوندوز، عایشە دیجلە، عایشە کۆیونو، عایشە زەنگین، ئازاد باش غەمزە، عەزیز ئیبش، عەزیز ئینال خان، بەهار ئۆکتای (پارێزەر)، بارش کۆیونو، بێریڤان ئەلتەر، بەسنا ئاسلان، بونیامین شەکەر (پارێزەر)، جەمال ئالکان، دەریا ئاسلان، دیدار چەشمە، دڵناز ئەکمەکچی، ئەلڤان ئۆزدەمیر، ئەمەل ئۆزگەن، ئەمینە توران، ئەمرۆڵا کاپڵان، ئەنگین کاراجایت، ئەرجان ئاسلان، ئەشرەف یاشا، ئەڤیندار ئایدن، ئەیلەم جەیلان، فەخری ئازبای، فاتمە گیول، فەرید ئاکتەپە، فیگەن ئاراس کاپڵان، فیگەن ئەکتی، فوئاد ئۆزدەمیر، گولیستان یڵدز، حەبیبە ئەکیجی، خالیس یاوز، خانم بیچیملی، حەنیفە بارش، حەسەن چیچەک، حەسەن حوسێن ئەبە، حەسەن پەنجە، حوسێن بارش، حوسێن کایا، قەدرییە فیدان، قەدرییە ئۆزالانی، کەنعان یڵدرم، غیاسەدین کورت، کۆچەر ساسۆن یاپجی، لامیا کورماڵ، لەیلا ئایاز، لەیلا تەکداغ، محەمەد شاە تانریکولو، ماهیر کۆیون، محەمەد ئای، محەمەد شاە پۆڵات، مەتین سوکاتی، موعەزەز جانپۆڵات، موستەفا ئۆجاکلک، مزەفەر ئولاش، ناجی تانری ئۆکلو، نالان ئۆزایدن، نازان ئۆزان، نەجدەت سەزگین، نەجلا تانریش، نجمەدین ئاڵکان، نەسیل خان کاراجاداغ، نوران گیونباتان، محەمەد نوری ئۆزدەمیر، پنار ساکک تەکین، پنار ساراچ کاڵکان، ڕدڤان ئاسلان، ڕوکەن ئاکچا، سەباحەدین دینچ، سەحەر تومەر، سەلما تاش، سەلدا ئەرتەن، سەلما مەتین، سەزای بولوت، سیدار ئایدن، نەفیسە یڵدرم، شافی هایمە، شەبهوس کارایل، توبا دوندار، تورگیوت دەمیرخان، تورکی گیولتەکین، وەحید دۆغروڵ، وەدات داغ، وەیسەل ئۆزتەکین، خەجێ شەن، یەحیا ئاکەنگینگ، یاسەمین ئۆزەر، یوکسەل باران، زانا دۆنەر، زەهرا ئۆزدەمیر، زەکی باران، زوڵێخا گیوموش، زەینەب ئۆرباجی، مومتاز جەرجە، ئیلکەر موراد ئایدن، عەبدوڵا ئەرسۆز، ڕوکەن کۆیون، حوسێن ئەبەن، حیکمەت ئارالان، پرۆفیسۆر نوردەین تورگای، پەریخان ئیشک و زوڵفەقار کۆیون.[1]
#13-10-2018#