مازووچنی کون لە پاشۆڵ
مازوو دارێکە و بەرهەم دارە، پاشۆڵ واتە چارۆگە و تورگەی بەشان و کۆڵەوە، ئەگەر پاشۆڵی چارۆگە کون بێت مازووی هەموو کوردستانی بخەيتە نێويەوە پڕ نابێت، ئەمە بەيەکێکی ڕەنج بەخەسار دەوترێت، يان کەسێکی ڕسق سوار و بێ(تاڵح) و نان بەدۆ ڕانەگەيشتوو، ماڵداريکردنێک بێ کابان و کەيبانوو، زۆر کاسب و زۆر کێخوا وا دەکات هيچ سەروەت و سامانێک پاشەکەوت نەبێت بۆ هەموو ئەمانە بەدەربڕی کوردەواريەوە دەوترێت(مازوو چنی کون لەپاشۆڵ)
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,366 defa görüntülendi