بە تووندی سەرکۆنەی ئه و هێرشە تیرۆرستییە دەکەین کە دوێنێ هەینی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە کرایه سەر پاسێکی مەدەنی لە پارێزگای منیا لە میسر و تیایدا ژمارەیەک هاووڵاتیی مەسیحی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان و گەل و حکومەتی میسر دەکەین، هاوسۆز و هاوخەمیانین. خوای گەورە سەبووریی هەموو لایەک بدات و قوربانییان بخاتە بەر بەخشندەییی خۆی، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
وەئەستۆگرتنی ئەم تاوانە لەلایەن تیرۆرستانی #داعش#ەوه، ئه و ڕاستییە نیشان دەدات کە تێکشکاندنی سەربازییانەی تیرۆر لە بەرەکانی جەنگ و لێسەندنەوەی خاک بە تەنیا بەس نییە و بەردەوامیی کارە تیرۆرستییەکانی داعش، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە بەرپرسیارییەتییەکی گەورەی یەکخستنی تواناکان و هەماهەنگیی زیاتر بۆ لەناوبردن و نەهێشتنی تیرۆر.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#03-11-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,528 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!