ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد هێزەکانیان لە ناوچەی ڕاجۆی #عەفرین# چالاکییەکیان کردووە و عەلی ئەحمەد سەرچەتەی فیرقەی هەمزەیان کوشتووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (چالاکیی کاریگەری #شەڕڤان#انمان لە بەرانبەر چەتە داگیرکەرەکانی تورکیا لە هەرێمی عەفرین و باکووری سووریا بەردەوامە. چالاکییەکانی ئێمە هەنگاوی یەکەمی شەڕی ڕزگارکردنی عەفرینە. شەڕڤانانی ئێمە لە ناوچەی ڕاجۆ سەرچەتەیەکی فیرقەی هەمزە بە ناوی عەلی ئەحمەدیان دەستگیر کرد. دوای لێپرسینەوە ئه و سەرچەتەیە دانی بەوەدانا کە لە شاری حەما هاتووە و فەرمانەکانی تورکیا دەربارەی شەڕی دژ بە گەلی عەفرین جێبەجێ دەکات. لەسەر ئەمە هێزەکانمان سزای کوشتنیان بۆ بڕیەوە. چالاکییەکە بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی عەفرین ڕۆژی 31ی تشرینی یەکەمی 2018\9ی گەڵاڕێزان لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین ئەنجام درا. هێزەکانمان لە هەموو دەڤەرێکی عەفرینن و چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن. بەڵێن بە گەلی عەفرین دەدەین کە عەفرین لە داگیرکاریی تورک و چەتەکانی ڕزگار بکەین.)[1]
#06-11-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,465 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!