بەرێز بنەماڵەی فەرماندەو #پێشمەرگە#و تێکۆشەری دێرين فەريقی يەکەم (#کەمال موفتی#) وەزيری پێشووتری پێشمەرگەو ناوخۆی هەرێم
بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوايی، فەرماندەو پێشمەرگە، کاک (کەمال موفتی) مان بيست، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان، ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەين، هاوبەشی خەم و پەژارەتانين.
خوالێخۆشبوو کاک کەمال، پێشمەرگەيەکی قارەمان و فەرماندەيەکی بە دسپلين و ئەکاديمی سەربازی بوو کە ڕۆڵی گرنگی بينی لە بنيادنانی کۆلێژی سەربازی و ڕێکخستنەوەی هەيکەلی هێزی پێشمەرگەی کورستان و جێیمتمانەی سەرۆک (#مام جەلال#) يش بوو.
لە پەروەردگارمان داوايە کۆچکردوو، بە بەهەشتی بەرينی شادبکات، ئارامی و سەبووريش بە هەموولايەک ببەخشێت، ئومێدەوارين ئەمەدواناخۆشييتان بێت.
انا لله وانا الیه ڕاجعون
دکتۆر خەسرەو گوڵ
سەرۆکی دەزگای ئاسايشی هەرێمی کوردستان
#01-12-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,028 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!