دەستەی بەڕێوەبەریی گشتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ ڕایگەیاند، یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران ماوا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی #پەکەکە#وە لە ڕۆژانی 4 تاوەکو 24ی تشرینی دووەمی 2018 لە چەندین شاری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە. لەو چالاکییانەدا 24 ئۆتۆمبێل سوتێنراون.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لەبارەی ئەو چالاکییانەوە ڕایگەیاندووە:
رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2018 و لە کاتژمێر 05:45 دا لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە ئۆتۆمبێلێک سووتێنرا.
رۆژی 5ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر 04:00 دا لە ناوچەی کوملوجای ئانتالیا ئۆتۆمبێلێک سووتێنرا.
رۆژی 21ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر 03:00 دا 3 ئۆتۆمبێل، کە هاوکاریی دەوڵەتیان دەکرد سوتێنران. لە دوای چالاکییەکەش هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە تێکشکێنران.
لە یەک کاتدا 19 ئۆتۆمبێل سوتێنران
رۆژی 24ی تشرینی دووەم و کاتژمێر 05:00 دا لە ناوچەی سوڵتان غازیی ئیستەنبول 11 ئۆتۆمبێل سوتێنرران. هەر 11 ئۆتۆمبێلەکەش لەو چالاکییەدا تێکشکێنران.
هەر ڕۆژی 24ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر 05:00 دا لە ناوچەی بەیلیکدوزی ئیستەنبول 6 ئۆتۆمبێل سوتێنران. لەو چالاکییەدا هەر 6 ئۆتۆمبێلەکەش تێکشکێنران.
گۆشەگیری تێکبشکێنە، فاشیزم بڕوخێنە، ڕاپەڕە
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە) لە کۆتایی ڕاگەیاندراوکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە لە دوای چالاکییەکان هێزەکانی دوژمن هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و ڕایانگەیاند، 12 ئەندامی ئێمەیان دەستگیرکردووە. ئەو هەواڵەی دوژمن سەرلەبەری درۆیە و هیچ هەڤاڵێکی ئێمە دەستگیرنەکراوە. یەکینەکانی ئێمە لەسەر کار و ئەرکی خۆیانن. بە دروشمی 'گۆشەگیریی تێکبشکێنە، فاشیزم بڕوخێنە، ڕاپەڕە' داوا لە هەموو گەنجان دەکەین بڕژێنە سەر شەقامەکان و چالاکی ئەنجام بدەن.[1]
#02-12-2018#