ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-#یەپەگە# دەربارەی چالاکی #شەڕڤان#انی خۆی لە#عەفرین# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمی بەرخۆدانی سەردەمدا لەعەفرین شەڕڤانانی یەپەگە و#یەپەژە# لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی چالاکییەکانیان بەردەوام دەکەن.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگە لە ڕێکەوتی 5ی کانوونی یەکەم تیمێک لە شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی شەرا لە دژی خالێکی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامدا.
ڕاگەیەنراکە لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە وسوپای تورکیا شەڕهاتووەتە ئاراوە و لەئەنجامدا 3سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەڤاڵێکی ئێمە لەوشەڕەدابەقارەمانی شەهید بوو. دواترزانیاری ورد لەسەرناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بڵاودەکەینەوە.
یەپەگە لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاشکرای کرد کە لە ڕێکەوتی 6ی کانوونی یەکەمدا لە ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین لەدژی گروپێک لەچەتەکانی سوڵتان مووراد چالاکییان ئەنجامداوە و لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا چەتەیەک کوژراوە ویەکێکی تریش برینداربووە.
لەڕاگەیەنراوەکەی ڕێکەوتی 3ی کانوونی یەکەمدا،رامانگەیاندبووکە لەئەنجامی چالاکی هێزەکانمان لە ناوچەی جندرێس لەدژی چەتەکانی ئەحراری شام، 6 چەتە کوژران و8 چەتەی تریش برینداربوون. زانیاریمان هەیە کە یەکێک لە چەتە بریندارەکان کوژراوە.[1]
#07-12-2018#