ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 30 چەتەی #داعش# لە سنووری دێرەزۆر کوژراون و دەستیش بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لە شەڕی نەهێشتنی تێرۆردا دژی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش لە سنووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر تێرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان. #شەڕڤان#انمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕ هاتە ئاراوە. لە ئەنجامدا 12 تێرۆریست کوژران. هەروەها تیمەکانی هەڵگرتنەوەی مین 9 مینی تێرۆریستانیان هەڵگرتنەوە. لە لایەکی دیکەوە فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی چەند بنکەیەکی تێرۆریستانیان کردنە ئامانج و ڕووخاندنیان.
شەڕڤانانی ئێمە لە 2 قۆڵەوە پێشڕەوییان کرد. دوای شەڕی سەخت لەگەڵ چەتەکان، لە قۆڵێکەوە کیلۆمەترێک پێشڕەوییان کرد و 14 خاڵی نوێیان دامەزراند. هەروەها ژمارەیەک تێرۆریستیان کوشتن، دەستیشیان بەسەر زۆر چەکی چەتەکاندا گرت و 2 مینیشیان پووچەڵ کردنەوە. فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە چەند بنکەیەکی تێرۆریستانیان دا و ئۆتۆمبێل و چەندین چەکیان تەقاندنەوە.
لە بەرەیەکی دیکە، شەڕڤانانی ئێمە هێڵەکانی بەرگریی پێشەوەی تێرۆریستانیان شکاندن و 700 مەتر پێشڕەوییان کرد. هەروەها 27 خاڵی نوێیان دامەزراند. لە لایەکی دیکەوە 18 خاڵی نوێیان دامەزراند و لە خەباتی کێوماڵکردندا بلدۆزەرێکی تێرۆریستانیان دۆزیەوە.
لە هەموو بەرەکان شەڕ بەردەوامە.
ئاماری شەڕ:
- 30 تێرۆریست کوژران.
- کۆگەیەکی لۆجستیی چەتەکان ڕووخێنرا.
- 14 بنکە ڕووخێنران.
- 2 چەکی دۆشکە تەقێنرانەوە.
- ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان تەقێنرایەوە.
- 2 بلدۆزەر تەقێنرانەوه.
ئه و چەکانەی دەستیان بەسەردا گیرا:
دۆشکەیەکی 12.5
چەکێکی م16
چەکێکی کڵاشینکۆف
12 مین پووچەڵ کرانەوە[1]
#07-12-2018#