بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەری هڵدە – ڕاپەڕە دا یەکینەیەکیان بە ناوی یەکینەی شەهید نازەلین کۆرکوت لە ئیزمیر چالاکییان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕدا هاتووە لە 19ی تشرینی دووەمی 2018دا و لە کاتژمێر 3 دا یەکینەی تۆڵەی شەهید نازەلین کۆرکوت لە ناوچەی بەرگاما لە ئیزمیر 4 کارگە و لە شاری ئانتیکی بەرگاماش کارگەیەکی تریان سوتاندووە. لە ئەنجامدا 5 کارگە لەو چالاکییانەدا بە تەواوی سوتێنراون.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ ڕاشیگەیاندووە، چالاکییەکان لە دژی ئەو هێرشانە ئەنجامدراون کە دەکرێنە سەر گەلی کورد.[1]
#12-12-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,861 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!