خوری چاک بە پشتی مەڕيەوەيه
ناکرێت بوترێت(خوری چاک بەپشتی بزنەوەيە) بەڵام دەتوانرێت بوترێت(موی چاک بەپشتی بزنەوەيە) خوری کە يەکێک لەکەرەسە سەرەتاييەکانی پيشەسازی بەن وجل و بەرگ و فەرش و ڕايەخ و جاجم و بەرماڵ و تورەگه و قاپوت و سەرگڵاو و کوڵەباڵ-کورەبار.... تاد، سەرچاوەکەی(پشتی مەڕه)ە، ئينجا ئەوە مانا ڕاستيەکەی پەند و ئيديۆمەکەيە بەڵام مەبەستی بەکارهێنانی دەکرێت لەدوو لاوە بۆی بچين: يەکەم وەک ئەوەی بڵێی(گيا لەجێی عاسێ دەمێنێتەوە) واتە ئه و خوريەی چاکە لەپشتی مەڕەکەی لێ نەکراوەتەوە تەنها ئه و خوريەمان دەست کەوتووە کەباش نی يە ودووەميش واتە هيچ هەڵناگرێ پێويست ناکات بەدوای خوری لە هيچ شوێنێ بگەڕێين تەنها لە پشتی مەڕ و لەلای مەڕ دەست دەکەوێت، هەڵبەت ئەگەر لە شت و مەکی دەگمەنيش بگەڕێيت لەشوێنی خۆيدا چنگت بکەوێت دەتوانی بڵێی(خوری چاک لە پشتی مەڕەوەيە)
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,217 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!