سەرت بچێ قسەت نەچێ
قسەچوون واتە بەڵێن و پەيمان شکاندن چونکە وتراوە(کەر بەپەتک و پياو بەقسە دەبەسترێتەوە) ئينجا ئەگەر مرۆڤ قسەی خۆی بخواتەوە يان حاشای لێ بکات و جێبەجێی نەکات متمانە لەدەست دەدات ئەوەی متمانەش لەدەست بدات وەک ئەوە وايە خودی خۆی لەدەست دابێت چونکە قسەوگفتاری جێگەی بەقا نابێت بۆيە کورد لە کوردەواری بە دەربڕينەوە وتويەتی(سەرت بچێ قسەت نەچێ).
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 23,403 defa görüntülendi