گا يەک نێکە و دوو جلی لێکە
گای يەک نێک واتە گايەکی شەل و پەقەکەت و پێيەکی دواوەی شەلە، دوو جلی لێ بکە واتە دووبار و نيمدەرەی بخەرە سەر شان و پشتی، ئەم ئيديۆمە مرۆڤ بەکاردەهێنێت لەکاتی ئەوەی باری کەسێک لەنگ بێت و گرفت و کەم و کوڕييەکی هەبێت و کەچی ئه و گرفت و کەموکوڕييە بەرچاو نەگيرێت و وەک کەسێکی ئاسايی و بێ گرفت سەيری بکرێت و مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بۆيە لەکاتی بونی کەم وکوڕی و کێشە و کەم ئەندامی وتراويشە ماڵ بەخۆی نەبوو ميوانيشی هات يان مەيمون بۆ خۆی نەبوو سورێژەشی لێهات بەهەمان شێوەيەش لێرە باری لەنگ و خوار بە گای يەک نێک ئەژمارکراوە بۆيە بەتەوسەوە بۆ کەسێکی شکستەحاڵ دەوترێت(گا يەک نێکە و دوو جلی لێکە).
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,762 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!