بەهۆی قەیرانی داراییەوە حکومەتی هەرێم ماوەی چوار ساڵە جگە لە نەخۆشانی تالاسیمیا هیچ بڕە بودجەیەکی بۆ ئه و نەخۆشانە دابین نەکردووە کە لە دەرەوە چارەسەری پزیشکیان بۆ ئەنجام دەدرێت کە لە چوار ساڵدا 200 هاوڵاتی ناردووەتە دەرەوە بۆ چارەسەر لەکاتێکدا ژمارەی چونە دەرەوەی هاوڵاتیان بۆ هەمان مەبەست لەسەر خەرجی خۆیان زیاترە و تەنها لە ساڵی 2018 دا به و هۆیەوە 100 میلۆن دۆلار چووەتە دەرەوە.
بەر لە قەیرانی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بوجەیەکی تایبەتی بۆ ئه و نەخۆشانە تەرخاندەکرد کە لە ناوەوەی هەرێم چارەسەری نەخۆشییەکەیان نەبوو، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی ئه و قەیرانەوە ماوەی چوار ساڵە وەزارەتی تەندروستی تەنها 200 کەسی لە نەخۆشانی تالاسیمیا ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوە کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
د.خالس قادر، وتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ساڵانە بەر لە قەیرانی دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بوجەیەکی تایبەتی بۆ ئه و کەسانە تەرخاندەکرد کە توانای داراییان کەم بوو و لە ناوەوەی هەرێم چارەسەری پزیشکیان نەبوو و دەنێردرانە وڵاتانی دەرەوە.
وتیشیلەبەر نەبوونی بوجەی پێویست ئه و بڕیارە لە گشتییەوە گۆڕا و تەنها بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا بەردەوام بووە کە لە ماوەی چوار ساڵدا 200 نەخۆش ڕەوانەی دەرەوە کراون و سەرجەم تێچوو و خەرجی مانەوه و ڕێگاش لەسەر حکومەت بووە.
ساڵانە لەهەرێمی کوردستانەوە هەزاران هاوڵاتی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی سەردانی دەرەوەڵای وڵات دەکەن هەرچەندە جگە لە کەرتی تەندروستی حکومی، کەرتی تایبەتی ئه و بوارەش پێشکەوتنی بەرچاوی بینیوە.
لە هەرێمی کوردستان 28 کۆمپانیا هەیە کە هاڵاوتیان بەمەبەستی چارەسەرە پزیشیکییەکان دەبەنە دەرەوە کە بەشێک له و کۆمپانیایانە گرێبەستییان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان هەیه و وەزارەتی تەندروستیش گرێبەستی لەگەڵ یەکێک له و کۆمپانیایانە هەیه و نەخۆشەکان ڕەوانەی دەرەوە دەکات.
د.خالس قادر وتی: وەزارەتی تەندروستی لە ڕێگەی گرێبەستێکەوە کە لەگەڵ کۆمپانیایەک ئەنجامی داوە ئه و نەخۆشخانە ڕەوانەی وڵاتان دەکات و هەر نەخۆشێکیش لە سێ تا شەش مانگ لە دەرەوە دەمێننەوە.
بەر لە قەیرانی دارایی بە پێی ڕێنماییەکانی ناردنی نەخۆش بۆ دەرەوە وەزارەتی تەندروستی ئه و خەڵکانەی دەناردە دەرەوە کە لە ناو هەرێمدا چارەسەری پزیشکیان نەبوو یان دەگمەن بوو، بەڵام چوارساڵە تەنها نەخۆشخانی تووشبووی تالاسیمیا بەمەبەستی چاندنی مۆخ ڕەوانەی دەرەوە کراون.
سروە عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمیای #هەولێر# بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئه و نەخۆشخانەی تالاسیمیا لەسەر ئەرکی وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراون کە بۆ هەر نەخۆشێک بڕی 30 هەزار و دۆلار تا 80 هەزار دۆلار خەرج کراوە.
وتیشی: تێچووی خەرجی بەپێی کات و چارەسەری نەخۆشەکەیە کە نەخۆش هەیە سێ مانگ تا چوار مانگ لە دەرەوە دەمێنێتەوە و هەندێک جاریش نەخۆش هەیە شەش مانگ لە دەرەوە دەمێنێتەوە.
بە وتەی ئه و بەرپرسەی کۆمەڵەی تالاسیما بێت ئەگەر ڕێژەی ناوەندی خەرج کردنی پارە بۆ توشبوانی ئه و نەخۆشیە لە دەرەوەی وڵات لەلایەن حکومەتەوە وەربگیرێت کە 50 هەزار دۆلارە، بڕی تێچووی ئه و 200 نەخۆشەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستەی بۆیانی خەرج کردووە گەیشتووەتە 10 ملیۆن دۆلار.
خاوەنی یەکێک له و کۆمپانیایانەی کە هاوڵاتیانی هەرێم بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی دەباتە دەرەوە بە دواڕۆژی وت: ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری نەخۆشی دەچنە وڵاتانی تورکیا، هندستان، ئێران، ئەڵمانیا، ئوردون، لوبنان و ڕوسیا.
ئه و خاوەنی کۆمپانیایە کە لەبەر هەستیاری دۆسیەکە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە وتیشی: ئه و خەڵکەی بۆ چارەسەری پزیشکی دەڕۆنە دەرەوە زیاتر ئه و کەسانەن کە نەخۆشی دەگمەنیان هەیە کە لێرە چارەسەری ئەستەمە یاخود شێرپەنجەیان هەیە کە ئەمەیان بە ڕێژەیەکی زۆرە و نەخۆش هەیە چارەسەرییەکەی درێژخایەنە و دەبێت چەند جاریک سەردانی دکتۆر بکاتەوە لە دەرەوەی وڵات و خەڵک هەیە دە دەفتەر دۆلار بۆ نەخۆشی دەباتە دەرەوە.
لەهەرێمی کوردستان هیچ ناوەندێکی ڕەسمی نییە کە ئاستی ئه و پارەیە دیاریبکات کە بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوە دەچێتە دەرەوە.
خاوەنی کۆمپانیاکە دەڵێت: بەپێی ئه و ئامارەی کە لەکۆتایی ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان خرایەڕوو کە نەخۆشیان بۆ دەرەوە بردووە ساڵی 2018 نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان براوەتەدەرەوەی وڵات بەڵام بڕی ئه و پارەیە زیاترە، چونکە بڕی تێچووی چارەسەری نەخۆش و مانەوەی چەند مانگی لە هoتێل و پارەی تکتی فڕۆکه و کڕینی پێداویستی چارەسەری پزیشکی نرخەکەی زۆر بەرزە.[1]
#14-01-2019#