هەڤاڵانی خۆشەویست لەماڵپەڕی پوک میدیا بەبۆنەی تێپەڕبوونی شانزە ساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕی پوک میدیای ئازیز پیرۆزبایی گەرم لە سەرنوسەر و تەواوی کارمەندانی ئەو ماڵپەڕە ئازیزە دەکەم و هیوا دەخوازم وەک هەمیشە لەسەر ئەو شاڕێگە سیاسییە سەنگینە بەردەوام بن کە لە ڕوماڵکردنی ڕوداوە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگییەکانی کۆمەڵگا لەتەمەنی ئەو ماڵپەڕە پەیڕەوتان کردووە، هەر ئەو سەنگینی و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیەش بووە کە ماڵپەڕی PUKmedia ی لەسەر ئاستی کوردستان کردۆتە وێستگەیەکی سەنگینی کاری ڕۆژنامەوانی و میدیایی. ماڵپەڕی PUKmediaی میدیا کە بەشێکە لە جەستەی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ساڵانێکە سەرباری کارکردنی لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆیی، لەرێگەی ڕوماڵکردنی هەواڵەکانی کوردستان و هەڵوێستەکانی یەکێتی بەزمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و ڕوسی بۆشاییەکی گەورەی پڕکردۆتەوەو بۆتە ئەڵقەی پەیوەندی لەنێوان ڕوداوەکانی کوردستان و وەرگرانی وڵاتانی دیکە، هەروەک بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە بۆ زۆربەی کەناڵ و دامەزراوە میدیاییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان، بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەو چەشنە ڕوماڵ و ئەو سیاسەتە ڕاست و دروستە، وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی ماڵپەڕی سەنگینی پیوکەی میدیا دەکەم و ئومێدی بەردەوامیتان لەو سیاسەت و بەرپرسیاریەتیە نیشتمانی و نەتەوەییە بۆ دەخوازم. جارێکی تریش پیرۆزبایتان لێدەکەم..
#قادر عەزیز#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#21-01-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,020 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!