لە گوندی سەبەدلووی سەر بە شاری #بانە# 28 کەس بەهۆی ژەهراویبوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کران کە دواتر دەرکەوت هۆکاری ژەهراویبوونەکەیان بەکارهێنانی ئاوی پیس بووە.
بەڕێوەبەری ناوەندی تەندروستیی بانە لەم بارەوە ڕایگەیاند: ئاوی خواردنەوەی گوندەکە بەهۆی تێکەڵبوونی لەگەڵ ئاوی سەرزەوی پیس بووە و هەروەها ڕیژەی کۆلۆریش لەنێو مەخزەنی ئاوی گوندەکەدا کەم بووە.
ماوەیەک پێش ئێستا 56 کەس لە خەڵکی گوندی زاخەی سەرووی #دیواندەرە#ش بەهۆی ژەهراویبوون سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە.
بەگوێرەی ناوەندی تەندروستیی دیواندەرە هۆکاری پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی زاخەی سەروو بارانبارین و تێکەڵبوونی ئاوی دەرەوە بە مەخزەنی ئاوی گوندەکە بووە و تاوەکو ئێستاش ئاوی ئەو گوندە بە کەڵکی خواردنەوە نایەت و بە تەنکەر ئاویان بۆ دەچێت.[1]
#04-02-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,995 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!