بۆ گەلی قارەمان
سەدەی 20 سەدەی نکۆڵی و تواندنەوەی گەلی کورد بوو، ئەنفال، کیمیاباران، کۆمەڵکۆژیی، تیرۆر، سێدارە و ئەشکەنجە، سەدەیەک پڕاوپڕ لە تۆندوتیژیی و هەڵئاواردن و نابەرابەری بۆ گەلی کورد تۆمارکرد، گەلی ئێمەش دەستیان داوەتە تێکۆشانێکی بێوچان و قارەمانانە لە هەر چوار بەشی کوردستان و لەم ڕێگایەدا بە هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە گیانی خۆیانیان لەپێناو ئازادی و یەکسانیدا فیدا کردووە و هێشتاش ئەم تێکۆشان و قارەمانەتییە بە ڕێبەرایەتی 'ڕێبەر ئاپۆ' بەردەوامە.
ئێمە ڕۆڵە و قوتابی کەسانێکین کە بە درێژایی چەندین سەدە بە بەخشینی گیانی خۆیان ئێمەیان فێر کرد، کە چۆن دەستمان بە ژیانێکی ئازاد و سەبەرزانە بگات، هەروەها نیشانیاندا کە 'تاکە ڕێگای ئازادی بەرخۆدانە و بەرخۆدان ژیانە'، ئێمەش وەک پێشەنگەکانمان ژیانی کۆیلایەتی، بێ بەرابەری، بێ سەربەرزیی و بێ ئازادی، قبووڵ ناکەین و بانگەوازی لە خەڵکی قارەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە لەگەڵ گەلەکەمان لە سێ بەشەکەی دیکەی کوردستان بۆ ژیانێکی ئازاد، بەرابەر و مرۆڤانە دەست بە بەرخۆدان و خۆپێشاندان بکەن و بۆ داواکارییە ڕەوا و مرۆییەکانی خۆیان بە شێوەی گردبوونەوەی جەماوەری بڕژێنە شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەو مەبەستەش سکرتارییەتی دەستپێشخەری گەل دامەزراوە و لێدوان و بانگەوازییەکانی لە ناونیشانە ئەنترنتیەکانی تەیبەتی خۆی بڵاو دەکەتەوە.
#07-02-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,206 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!