ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: عێراق لە مانگی شوباتدا پارێزگاری لە پێگەی خۆی کردووە لە یەدەگی زێڕ، هەروەک ئەمریکا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە و دورگەی سلێمان-یش کۆتا پلەی ڕیزبەندی وڵاتانە.
بەپێی ئامارێک کە ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردوەتەوە: عێراق پارێزگاری لە پلەی 37 هەمینی خۆی کردووە لە بوونی یەدەگی زێڕ لە مانگی شوباتدا لە کۆی 100 وڵاتی جیهان کە لە ڕیزبەندەکەدا دانراون.
لە ئامارەکەدا هاتووە: عێراق پلەی پێنجەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی هەیە، لەدوای هەریەک لە (سعودیە، لوبنان، جەزائیر و لیبیا).
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ئاشکراشیکردووە: عێراق خاوەنی یەدەگێکە دەگاتە 96.3 تەن، کە دەکاتە 6.7% باقی دراوەکانی تر، هەروەک لە ئەیلولی ساڵی 2018-ەوە بڕی 6.5 تەن زێڕی کڕیووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: یەدەگی زێڕی وڵاتانی جیهان، مانگی شوبات گەیشتووەتە 33 هەزار و 869 تەن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی جیهان کە خاوەنی 8.133.5 تەن زێڕە، هەروەها دورگەی سلێمان پلەی کۆتایی هەیە کە تەنها 0.7 تەن یەدەگی زێڕی هەیە.[1]
#13-02-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,906 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!