ڕۆژی 16 /2 /2019 شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، کۆبوونەوەو لە کەشوهەوایەکی دۆستانەدا، گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی بەرپرسیارانە کرا، پەیوەندیی هەردوولا و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان هەردوولا خرایەڕوو.
لەکۆبوونەوەکەدا هەردوو شاند، ڕێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:
1 - ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان پەسەند کرا.
2- لە کۆبوونەوەکەی 18ی 2ی پەرلەمانی کوردستاندا فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی گۆڕان بەشداردەبن.
3- لەسەر شێوازی پێکهێنانی حکومەت گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.
4- پڕۆژەی ڕێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکرادایەتیی هەدوولا بۆ پەسەندکردنی.
#16-02-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,683 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!