هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# دەربارەی چالاکی #شەڕڤان#انی خۆی لە عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە چالاکییەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لەعەفرین و دەورووبەری بەردەوامە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرینداهاتووە:
لەهەرێمی عەفرین ودەورووبەری لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چەتەکانی لەڕێگەی بۆسەنانەوە، هێرشی تایبەت وهەڵکوتانەسەرداگیرکەراندا گورزی سەختمان لەدوژمن وەشاندووە. لەم چوارچێوەیەدا، لە ڕێکەوتی 4ی ئادارلەناوچەکانی سەربەعەفرین 2چالاکیی تایبەت لەدژی داگیرکەران ئەنجامدرا.
ڕۆژی 4ی ئادارلەدژی بارەگایەکی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرلە گوندی باسلێ-ی ناوچەی شێراوای عەفرین چالاکیی ئەنجامدرا. لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و2سەربازی تریش برینداربوون.هەروەها زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکا.
لەهەمان ڕۆژدا هێزەکانمان لەگوندی مەریەمێن-ی ناوچەی شەرای عەفرین لە دژی چەتەکانی بەرەی شامییە چالاکییان ئەنجامدا و لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا 2 چەتە کوژران و4چەتەی تریش برینداربوون.[1]
#05-03-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,013 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!