کورد و کوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە کتێبی کوردیدا 1920-2010)، ناونیشانی پڕۆژەیەکی 12 بەرگییە، کە #بوار نورەدین# ئامادەی کردووە و لە 5206 لاپەڕە پێکهاتووە، لەکاتژمێر (3:30)ی ڕۆژی دووشەممە (11-04-2016)، لە هۆڵی (کۆفی نێت)ی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە و لە مەراسیمێکی تایبەتدا، بۆ یەکەم جار بڵاو کرایەوە.
پڕۆژەکە لەم بەرگ و بەشانە پێکهاتووە:
بەرگی یەکەم: مێژوو و جوگرافیا 1925- 2010.
بەرگی دووەم: مێژووی هاوچەرخ (چوار بەش 1928- 2010).
بەرگی سێیەم: ئەدەب (دوو بەش 1935- 2010).
بەرگی چوارەم: زانستە مرۆڤایەتییەکان 1860- 2010، پاشکۆی زانیارییە گشتییەکان 1935- 2009.
بەرگی پێنجەم: ڕاگەیاندن 1970- 2010.
بەرگی شەشەم: ئایینەکان 1925- 2010.
بەرگی حەوتەم: زمان 1920- 2010.
بەرگی هەشتەم: هونەر 1934- 2010.